دیاری ئاکۆیی

لە ساڵی ٢٠١٣ەوە

دەربارەی
دیاری ئاکۆیی

ئەزموون، هونەر و خولیای تۆمارکردنی ساتەکان

گەڕانەوە بۆ سەرەکی
دیاری ئاکۆیی

من دیاری محمدم، ناسراوم بە دیاری ئاکۆیی فۆتۆگراف، خەڵکی شاری ڕانیەم.

چیرۆکی من لەگەڵ فۆتۆگرافی لە ساڵی ٢٠١٣ دەستی پێکرد؛ لەو کاتەوە تا ئەمڕۆ، فۆتۆگرافی بۆ من تەنها پیشە نەبووە، بەڵکو خولیایەک بووە بۆ تۆمارکردنی جوانترین سات و بیرەوەرییەکانی ژیان.

بە سوپاس بۆ خوا، بە درێژایی ئەم ساڵانە و بە پشتبەستن بە ئەزموون، بەردەوامی و خۆپەرەپێدان، توانیمان ستافێکی پڕۆفیشناڵ و شارەزا دروست بکەین کە تایبەتمەندە لە بوارەکانی فۆتۆگرافی، ڤیدیۆگرافی، ئیدیت، مۆنتاژ و بەرهەمهێنانی کاری ڕیکلامی.

لە دیاری ئاکۆی فۆتۆگراف، ئامانجمان تەنها گرتنی وێنە و ڤیدیۆ نییە؛ ئێمە هەوڵ دەدەین چیرۆک، هەست و جوانیی هەر ساتێک بە شێوازێکی هونەری و پڕۆفیشناڵ تۆمار بکەین، بۆ ئەوەی ئەو ساتانە ببنە بیرەوەرییەکی جوان کە ساڵانێکی زۆر لەگەڵتان بمێنێتەوە.

لە ساڵی ٢٠١٣ەوە تا ئەمڕۆ؛ ئەزموون، هونەر و پڕۆفیشناڵی لە خزمەتی جوانترین ساتەکانتاندا.
بینینی پاکێجەکان و حجزکردن